ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هاری کەین بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام گفتوگۆی ئەرێنی لەگەڵ بایرن میونشن کردووە.

کەین لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەدا ناوی بە مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید بەسترابووەوە، بەڵام پێدەچێت ئێستا گفتوگۆکانی لەگەڵ میونشن دەستپێکردووە، چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت.

تۆڕی هەواڵی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، میونشن و کەین گفتوگۆی سەرەتاییان کردووە، ئەمیش لە رێگەی نوێنەرانی هەردوولا. کەین گفتوگۆکان بە ئەرێنی دەبینێت و ئامادەیە پەیوەندی بە ریزەکانی پاڵەوانی بۆندسلیگاوە بکات.

لە راپۆرتەکەی سکای هاتووە، میونشن دەتوانێت بە بڕی 108 ملیۆن دۆلار، واژۆی کەین بەدەستبهێنێت. تەنیا 10 رۆژ بۆ بەسەرچوونی پشووی هاوینەی کەین ماوە و دەبێ لە کۆتایی ئەم مانگە، بگەڕێتەوە مەشقەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button