ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

خۆسێلو گەورەترین یاریزانە فلۆرینتینۆ پێرێز گرێبەستی لەگەڵدا كردبێت

Yariga App

یاریگا –

خۆسێلو ماتۆ، گەورەترین یاریزانە فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی لەگەڵدا كردبێت.

لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا خۆسێلو بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

خۆسێلو تەمەنی 33 ساڵە و وەرزی رابردوو توانی 16 گۆڵ بكات لە خولی ئیسپانیا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس خۆسێلو سێیەم یاریزانە تەمەنی لە سەرووی 30 ساڵ بێت و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

هەروەها رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، خۆسێلو گەورەترین یاریزانە پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كردبێت لە سەردەمی فلۆرینتینۆ پێرێزدا، لە كاتێكدا سیاسیەتی یانەكە وایە كە یاریزانی لاو دەگوازێتەوە یانەكە و گرێبەستی یاریزانە گەورەكانی یانەكەش بۆ ماوەیەكی زۆر نوێ ناكاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button