ئیتاڵیا

تۆنالی لەگەڵ یانەیەکی پرێمەرلیگ گەیشتە رێکەوتن

Yariga App

یاریگا

ساندرۆ تۆنالی ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی ئەیسی میلان بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگڵتەرا بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی رۆسێنەری لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن و ئەو یاریزانە مووچەی ساڵانەی 8 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ 2 ملیۆنی زیادە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە گرێبەستەکە تا مانگی حوزەیرانی 2029 کارا دەبێت، چاوەڕێی تەواوکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی هەردوو یانە دەکرێت لەسەر تێچووی گرێبەستەکە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ زیادکراوەکان بگات بە 70 ملیۆن یۆرۆ.

تۆنالی تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئەیسی میلان هەیە، ئەو یاریزانە ناوەڕاستکارە لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە رۆسێنەری کردووە و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی بەشداری 40 یاریکرد و توانی 2 گۆڵ و 10 ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button