ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کایڵ واڵکەر نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی بۆندزلیگا

Yariga App

یاریگا –

کایڵ واڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

رۆژنامەی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، یانەی بایرن میونشن لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەرگریکاری مانچێستەر سیتی کایڵ واڵکەر، گفتوگۆکان بە ئاراستەیەکی درووستدا دەڕۆن و باڤارییەکان نزیکن لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆیان.

واڵکەری تەمەن تەمەن 33 ساڵان لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزن کۆتایی دێت، بەهۆی کەم یاری پێکرانی لەلایەن پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە بڕیاریداوە لەم هاوینە ریزەکانی بلو موون جێبهێڵیت.

هەر بەپێی هەواڵەکەی سکای دۆچلاند، تۆماس توخێلی راهێنەری یانە ئەڵمانییەکە رۆڵێکی یەکلایی کەرەوە و گەورەی گێڕاوە لە رازیکردنی بەرگریکارە ئینگلیزەکە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکەیان.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەیش کردووە تا ئێستا رێککەوتن نەکراوە، بەڵام هەردوو لایەن گەشبینین بە روودانی ئەم گرێبەستە.

واڵکەر ماوەی 7 وەرزە یاری بۆ سیتی دەکات، لە 254 یاری خاوەنی 6 گۆڵ و 18 ئەسیستە بۆ تیپەکەی، 15 نازناویشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستێناوە، لە گرنگترینیان 5 نازناوی پرێمەرلیگ و نازناوێکی چامپیۆنزلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button