ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد لە ئۆنانا نزیکدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی چیدیکە گرنگی بە ئاندرێ ئۆنانا نادات و ئێستا رێگەکە بۆ مانچێستەر یونایتد چۆڵ بووە.

چێڵسی بە دوای گۆڵپارێزێکدا دەگەڕێت، چونکە ئێدواردۆ مێندی، بڕیاریدا ستامفۆرد بریج جێبهێڵێت. لە دوو مانگی رابردوودا چێڵسی گرنگییەکی زۆری بە ئۆنانا دابوو، بەڵام بە گوێرەی راپۆرتێکی ئیڤینینگ ستاندارد بلوز لە کێبڕکێیەکی کشاوەتەوە و مانچێستەر یونایتد بۆ شوێنگرەوەی دەیڤد دێ خیا، هەوڵەکانی لەگەڵ ئۆنانا دەستپێکردووە.

لە دوای تەواوبوونی وەرزی پرێمەرلیگ، مان یونایتد گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ دێ خیا دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ مانەوەی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لە ئۆڵدترافۆرد نییە، تایبەت دوای ئەوەی چەند یانەیەکی سعودی گرنگی خۆیان بۆ دێ خیا پیشان داوە.

ئۆنانا ئاستێکی زۆر بەرزی لە وەرزی رابردوودا پێشکەش کردووە و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەیەوێت بیگوازێتەوە و لە ئەگەری شکستهێنانی، لیستەکەی بریتییە لە جیۆرجی مامارداشڤیڵ، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا و گریگۆر کۆبێل، گۆڵپارێزی دۆرتموند و دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی برێنتفۆرد.

پێشتر ئۆنانا و ئێریک تێن هاخ، راهێنەری ماچێستەر یونایتد بە یەکەوە کاریان کردووە و ئێستاش دەیەوێت جارێکی دیکە ئۆنانا بباتە ریزی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button