ئیتاڵیا

لوکاکو گوێ بە ئۆفەرەکەی هیلال نادات

Yariga App

یاریگا

رومێلو لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێکی یانەی هیلالی سعودیە لە پێناو مانەوە لە یانەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی la gazzetta dello sport بڵاویکردەوە، نێردراوانی یانەی هیلالی سعودیە بۆ ئیتاڵی بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە وڵاتەکەیان، چونکە ئامانجەکەیان کە هێرشبەرەکەی نێرازۆری بوو ئۆفەرە 25 ملیۆن یۆرییەکەی ئەوانی رەتکردەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یاریزانە بەلجیکیەکە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستی لەگەڵ نێرازۆری ماوە، ئەو یاریزانە بڕیاریشیداوە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بەڵام سەرەتا پێویستە یانەی چێڵسی خاوەنی یاریزانەکە رازی بکرێت.

لوکاکو بۆ ماوەی دوو وەرز بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە ئینتەر میلان کردووە و ئەم هاوینە گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی دێت، بە پێ زانیاریەکانی ئەو سەرچاوەیە بەرپرسانی نێرازۆری بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو، گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە دەست پێ بکەن، بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button