ئیتاڵیا
پەیامی ئانچێلۆتی بۆ کۆچی دوایی سلڤیۆ بێرلسکۆنی
ئەمڕۆ سلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆکی پێشووی ئەیسی میلان لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و کارلۆ ئەنچلۆتی پەیامێکی کاریگەری هەیە بۆی.
سلڤیۆ لە سەردەمی زێڕینی یانەکەدا سەرۆک بووە و بەشێکی گرنگی مێژووی ئەیسی میلانە. کارلۆ ئەنچلۆتی کە راهێنەری میلان بوو لە سەردەمی بەهێزترین نەوەی یانەکەدا، لە تویتەر نوسیوییەتی
دڵتەنگی ئەمڕۆمان، یادەوەرییە جوانەکانی رابردوو ناسڕنەوە کە بەیەکەوە بەسەرمان برد. سوپاسگوزارییەکی بێ کۆتام بۆت هەیە سەرۆک بەڵام لە سەروو هەمووییەوە پیاوێکی دڵسۆز و زیرەک و بە ویقار بوو، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە کاروانی من وەک یاریزان و دواتریش وەک راهێنەر. سوپاس سەرۆک