ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی پرێمەرلیگ داوای مادیسن دەکەن

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی واژۆی جەیمس مادیسن.

تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام بووەتە بەربەست لە بەردەم گواستنەوەی مادیسن بۆ نیوکاسڵ، ئەمەش دوای رێککەوتنی مادیسن لەگەڵ لێستەر سیتی، بۆ کۆتایی پێهێنانی گرێبەستی نێوانیان، تایبەت دوای دابەزینی لێستەر بۆ چامپیۆنشیپ.

نیوکاسڵ لە سەرەتای ساڵەوە بە دوای مادیسنەوەیە، بەڵام ئەوکات لێستەر رەتیکردەوە دەستبەرداری بێت.

جیاوازی سەرەکی نێوان ئۆفەرەکەی تۆتنهام و نیوکاسڵ، بەشداریکردنی ماگپایسە لە چامپیۆنزلیگ بەڵام لە بەرامبەردا ئەینج پۆستێکۆگلۆ، راهێنەری نوێی تۆتنهام، دەیەوێت ریزی تیمەکەی بۆ وەرزی داهاتوو بەهێز بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button