یاریگا–
ئیسکۆ، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە ناوەڕاستکاری یانەکەیان لە ماسولکەکانی رانیدا هەستی بە ئازار کردووە و دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەو یاریزانە تووشی گرژ بوونی ماسولکەکانی هاتووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە دوای ئەنجامدانی پشکنینی ووردتر، وادەی دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرا دەکرێت.