ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هۆكاری لێدوانەكانی لاپۆرتا سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە ئەگەری گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی دەكات بۆ ریزەكانی یانەكەی.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە شێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی.

تا ئێستا داهاتووی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە نادیارە و ئەو یانەیەی دیاری نەكردووە كە وەرزی داهاتوو یاری بۆ دەكات.

لاپۆرتا لە لێدوانێكیدا ووتی: قورس دەبێت، ئەوانەی هەموو شتێك دەكەن كە لە توانایندایە، ناكرێت زیاتر بكەن.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت رەشبینی لاپۆرتا سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی بەهۆی هەڵوێستی لالیگاوە نیە، لەسەر پلانی ئابووری بارسێلۆنا، بەڵكو بەهۆی ئەو هەنگاوە خێرایەی یانەی هیلالی سعودییەوەیە بۆ بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكە.

رۆژنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، سەرچاوە نزیكەكان دانوستانەكانی كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی یانەی هیلالی سعودی و خۆرخی مێسی باوكی لیۆنێل مێسی ئاشكرا كردووە، كە ئۆفەرێكیان پێشكەش كردووە رەتكردنەوەی ئەستەم دەبێت.

سپۆرت لە راپۆرتەكیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لاپۆرتا هەست بەوە دەكات كە هیلال دەیەوێت بە زووترین كات واژۆی لیۆنێل مێسی بەدەستبهێنێت، ئەمەش وایكردووە رەشبین بێت لە دووبارە گەڕانەوەی ئەفسانەكە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button