قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ریال چ بەڵێنێکی بە بێنزێما داوە؟ داواکارییەکانی ئانچێلۆتی چین؟

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید بەڵێنی پێدانی رۆڵێکی دیاری بە کەریم بێنزێما داوە، لە دوای تەواوبوونی کاروانی وەرزشی، بەو مەرجەی لە مەدرید بمێنێتەوە – فووت مێرکاتۆ

کەریم بێنزێما رێککەوتنێکی زارەکی لەگەڵ ئیتیحادی سعودیە هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ واژۆیەک نەکراوە – فووت مێرکاتۆ

کارلۆ ئانچێلۆتی داوای لە دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید کردووە، گرێبەست لەگەڵ هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام واژۆ بکەن – ئاتلێتیک

هیلال هەموو هەوڵێک دەدات لە شەشی ئەم مانگە، گرێبەستی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی رابگەیەنێت – سپۆرت

چێڵسی گەشبینە بە تەواوکردنی گواستنەوەی مانوێل ئوگارتێ، بەرگریکاری ئوروگوای و سپۆرتینگ لیسبۆن – فابریزیۆ رۆمانۆ

پاریس سانجێرمان بیر لە گواستنەوەی گابریێل ماگالهایس، بەرگریکاری ئارسیناڵ دەکاتەوە – گۆڵ

لیڤەرپوول چاودێری کێنی تێتێ، بەرگریکاری باڵی راستی هۆڵەندی و فولهام دەکات – سەن

برایتن و ئالێکسیس ماک ئالیستەر گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بۆ لیڤەرپوول – فابریزیۆ رۆمانۆ

هوگۆ لۆرێس، گۆڵپارێزی فەرەنسی کۆتای بە کاروانی وەرزشی خۆی لە تۆتنهام هێنا – ئیڤینینگ ستاندارد

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری چێڵسی رووبەڕووی هەموو هەوڵێکی ریال مەدرید دەبێتەوە بۆ گواستنەوەی کای هاڤێرتز – مێترۆ

مەیسن ماونت، ئەستێرەی چێڵسی بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و تەنیا بیر لە بژاردەکانی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد دەکاتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئاستۆن ڤیلا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆن بە مەبەستی گواستنەوەی پێدرۆ گۆنچالڤێس – ئابۆلا

بابەتی زیاتر

Back to top button