چامپیۆنزلیگ

زانێتی: حەز ناکەم لە فاینەڵ رووبەڕووی ریال مەدرید ببینەوە

Yariga App

یاریگا

خاڤیەر زانێتی، جێگری سەرۆکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دوای گەیشتنی یانەکەی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ زۆر بە راشکاوی گووتی حەز ناکات لەم قۆناغە رووبەڕووی ریال مەدرید ببنەوە و لەمبارەوە گووتی:

وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئاسان نیە، بەڵام حەز دەکەم خۆم لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید بەدوور بگرم، چونکە ئەم پاڵەوانتیە واتە چامپیۆنزلیگ بۆ ئەوان دروستکراوە

زانێتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی گرنگترین شت بۆ ئەوان ئەوەیە گەیشتونەتە یاریی کۆتایی و دەڵێت

بۆ ئێمە گرنگترین شت ئەوەیە کە گەیشتینە یاری کۆتایی. ڕێگایەکی سەختمان تێپەڕاند، بردنەوە لە دێربی کارێکی ئاسان نییە، تەنانەت لە قۆناغی پێشکۆتایی ئەم پاڵەوانێتیەشدا. ئەگەر لەبیرتان بێت لە قۆناغی پێشکۆتایی ساڵی 2003 لە تیپی دۆڕاو بووم، بەڵام ئێستا لە تیپی براوەم

ئینزاگی لە بەشی کۆتایی قسەکانی ستایشی ئاستی سەرجەم ئەندامانی تیپەکەی کرد و گووتی

ئەمساڵ لە چامپیۆنزلیگ سەرسوڕهێنەر بووین. پیرۆزبایی لە تیپەکە و ڕاهێنەران دەکەم، ئەوان دەیانزانی لە ساتەوەختە سەخت و سەختەکاندا چۆن کاردانەوەیان دەبێت

ئینتەر میلان دوای نزیکەی سێزدە ساڵ جارێکی دیکە گەیشتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لەو یارییەش رووبەڕووی براوەی نێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button