قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ریال مەدرید رێگە بەچوونە دەرەوەی یاریزانێک دەدات و ماک ئالیستەر بابەتی گەرمی بازاڕەکانە
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
ئیلکای گوندۆگان، یاریسازی مانچێستەر سیتی، سوورە لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی تۆتنهام و پاریس سانجێرمان، لەسەر مەرجەکانی کەسی لەگەڵ چێڵسی رێکەوت – تێلێگراف
پۆچێتینۆ دەیەوێت مەیسن ماونت لە چێڵسی بمێنێتەوە، تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی ماوە – دەیلی مەیڵ
ریال مەدرید ئامادەیە رێگە بەچوونی فێرلاند مێندی بۆ ئارسیناڵ بدات – میرەر
لیڤەرپوول ئامادەیە بڕی 70 ملیۆن پاوەند لە پێناو بەدەستهێنانی خزمەتەکانی ئالێکسیس ماک ئالیستەر، یاریسازی برایتن – میرەر
چێڵسی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا، مۆسیس کایسیدۆ، یاریزانی ناوەڕاستی برایتن بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە – فیکاخێس
مانچێستەر یونایتد چووەتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی ریان گراڤنبێرخ، بەرگریکاری بایرن میونشن – فووتبۆڵ ئینسایدەر
کایڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی ئامادەیە گرێبەستی یانە گرنگی پێدەرەکان رەتبکاتەوە و لە دوا ساڵی گرێبەستەکەیدا لە مان سیتی بمێنێتەوە – سەن
لیساندرۆ مارتینێز، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد داوای زیادکردنی مووچەکەی دەکات – سەن
ئێڤەرتن ئامادەیە بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند، رێگە بە چوونە دەرەوەی ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەلجیکی بدات، ئەگەر بۆ چامپیۆنشیپ دابەزن – فووتبۆڵ ئینسایدەر
بارسێلۆنا گرنگی بە روبن نێڤێس، یاریزانی پۆرتوگالی و یانەی وۆلڤێرهامتن دەدات – تۆک سپۆرت
جود بێڵینگهام، ئۆفەرێکی گەورەی مانچێستەر سیتی رەتکردووەتەوە ”نامەوێت بچمە یانەی پلاستیکەوە” – فۆر فۆر تو
جۆب، برا بچووکی جود بێڵینگهام کە یاری بۆ بیرمینگهام سیتی دەکات، نزیکە لە پەیوەندی کردن بە سەندرلاند کە هەوڵ بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگ دەدات – نۆرتسێرن ئیکۆ
ئاستۆن ڤیلا لە نزیکەوە چاودێری مارکۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی ریال مەدرید و فێران تۆرێس، هێرشبەری بارسێلۆنا دەکات – سپۆرت