ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کەریم ئادێمی دەیەوێت یاری بۆ بارسێلۆنا بکات

Yariga App

یاریگا –

کەریم ئادێمی بە کردنی کارێک ئارەزووی یاریکردنی خۆی بۆ بارسێلۆنا دەردەبڕێت.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا بە ئاشکرا باسی لەوە کردووە لەم هاوینە هێرشبەرێک دەگوازنەوە، دەنگۆی ئەوەش هەیە هەردوو هێرشبەری یانەکە ئانسو فاتی و رافینیا یانەکە جێدەهێڵن.

رۆژنامەی سپۆرت هێرشبەری یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند کەریم ئادێمی وەک شوێنگرەوەی فاتی سەیردەکات پاش ئەوەی ناوبراو لە تویتەر ڵایکی پۆستێک دەکات.

کەسێک لە تویتەر نوسیویەتی “باشترین شوێنگرەوە بۆ جێگەی فاتی، کەریم ئادێمییە” یاریزانەکەی دۆرتمۆندیش ئەم پۆستەی بەدڵبووە و ڵایکی کردووە.

ئەم کارەی ئادێمیش بە سادەیی حەزی یاریزانەکە نیشاندەدات بۆ یاریکردن بە درێسی بارسێلۆنای کەتەلۆنی.

یاریزانە 21 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە 29 یاری و لەکۆی ئەنجامدانی 1,668 خولەک یاریکردن 9 گۆڵی بۆ دۆرتمۆند کردووە، خاوەنی 6 ئەسیستیشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button