قاوەی بەیانیانی یاریگا.. گەورەکانی پرێمەرلیگ سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەن
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ بێنفیکا لەبارەی گواستنەوەی گۆنسالۆ رامۆس دەستپێکردووە، مان یونایتد ئامادەیە 100 ملیۆن پاوەند و یاریزانێک بە بێنفیکا بدات – میرەر
چێڵسی هیواخوازە بە هێنانی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، ئێنگۆکۆ کانتێش لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی ببێت – تێلێگراف
چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ و مارک کوکورێیا لە پێناو گواستنەوەی هەمیشەیی جواو فێلیکس پێشکەشی ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات – ستاندارد
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە رکابەری ئارسیناڵ و چێڵسی بکات، لەسەر گواستنەوەی دێکلان رایس – سەن
وێستهام گرنگی بە ڤیکتۆر گیۆکێرێس، هێرشبەری کۆڤێنتری داوە – میرەر
ئارسیناڵ هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی بوکایۆ ساکای تەمەن 21 ساڵان دەدات و ئامادەیە مووچەی هەفتانەی بۆ 300 هەزار پاوەند بەرز بکاتەوە – تۆک سپۆرت
نیوکاسڵ لە سەرووی ئەو یانانەوەیە کە گرنگیان بە بەرگریکاری مۆنزای ئیتاڵی، کارلۆس ئوگوستۆ داوە – کالچیۆ مێرکاتۆ
لیڤەرپوول نزیکە لە واژۆ کردنی گرێبەستێک لەگەڵ جۆرج شمادتکێ، بۆ ئەوەی پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی وەربگرێت – دەیلی مەیڵ
دەیڤد دی خیا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و کەمکردنەوەی مووچەکەی رازی بووە – تێلێگراف
جەیمس میڵنەر، یاریزانی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی ئێڤەرتنی رەتکردەوە و دەیەوێت بچێتە برایتن – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ئەستەمە لیاو بتوانێت بەرامبەر ئینتەر میلان یاری بکات – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت
رۆژنامەکانی بەریتانیا
رۆژنامەی ئای سپۆرتس
شا کێڤن یەکسانبوونێکی بەبەهای بەخشیە مانچێستەر سیتی
دەیلی ئێکسپرێس
لێدانەکەی کێڤن، مووشەکەکەی ڤینیسیۆسی خستەخوارەوە