ئیسپانیا

تێباس: بارسێلۆنا بەم مەرجە دەتوانێت مێسی بگەڕێنێتەوە

Yariga App

تێباس: بارسێلۆنا دەتوانێت مێسی بگەڕێنێتەوە

یاریگا

خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا باسی لە ئەگەری گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا دەکات.

دوای دوو وەرز لە پاریس سانجێرمان، پێدەچێت لیۆنێل مێسی لە کۆتایی ئەم وەرزە ئەم تیپە جێبهێڵێت و گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە،ئێستاش دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ بلاوگرانا بەهێزتر بووە.

لەمبارەوە خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی خولی ئیسپانیا دەڵێت:

ئەگەر بارسا گرێبەست لەگەڵ لیۆ مێسی بکات، ئەوا مووچەکەی کەمتر دەبێت لەوەی کە لە پاریس سان جێرمان بەدەستی دەهێنێت. ئێستاگەڕانەوەی بەندە بە فرۆشتنی هەندێک یاریزانەوە. پێم وایە بارسێلۆنا لەم هاوینەدا پارەیەکی باش لە فرۆشتنی یاریزانان دەست دەکەوێت

یەکێک لە بەربەستەکانی بەردەم گەڕاندنەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا، یاسای دارایی خاوێنە، بۆیە تاوەکو ئەو یانەیە هەندێک یاریزانینەفرۆشێت یاخودی مووچەیان کەم نەکاتەوە، ناتوانن ئەم پرۆژەیە ئەنجام بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button