ئینگلتەراگرنگترین

هالاند ریكۆردێكی مێژووی پرێمەرلیگی شكاند

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان لە خولی ئینگلیزی.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری وێستهامی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری دواخراوی هەفتەی 28.

گۆڵەكانی سیتی لەلایەن ئاكێ لە خولەكی 49 و هالاند لە خولەكی 70 و فۆدین لە خولەكی 85 تۆمار كران.

بە تۆمار كردنی ئەو گۆڵە هالاند ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بۆ 35 گۆڵ بەرز كردەوە و بەوەش لە پێشەنگی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی خولەكەدا دێت.

هەروەها ریكۆردی زۆرترین گۆڵی لە وەرزێكی پریمەرلیگدا شكاند دوای ئەوەی ژمارەی ئاندی كۆڵ و ئاڵان شیرەری تێپەڕاند.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی یەك خاڵ لە پێش ئارسیناڵی دووەمەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button