ئیتاڵیا

لەوانەیە دوایین وەرزی ئابراهام بێت لە رۆما

یاریگا

تامی ئابراهام، هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا رەنگە ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێت لە خولی ئیتاڵیا و وەرزی داهاتوو ئەزمونێکی دیکە تاقیبکاتەوە.

رۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، نوێنەری یانەکانی مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان لە کاتی یارییەکەی نێوان میلان وڕۆما کە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، لە ئۆڵۆمپیکۆ ئامادەبوون و لە نزیکەوە چاودێری ئاستی تامی ئابراهامی تەمەن 25 ساڵانیانکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم هێرشبەرە ئینگلیزییە، وەرزی ڕابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 27 گۆڵی بۆ جیالۆرۆسیتۆمارکرد، لەمساڵدا توانیویەتی تەنها 9 گۆڵ بکات، بۆیە ئەگەرێک هەیە بەرپرسانی رۆما لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕازی بن بە ڕۆیشتنی.

تامی ئابراهام تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ڕۆما هەیە، چێڵسی دەتوانێت هێرشبەرە پێشووەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ ستامفۆرد بریجبە چالاککردنی بڕگەی کڕینەوەی بەرامبەر  80 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button