ئینگلتەرا

راشفۆرد یاریزانێک لە هێرشی دەستدرێژی دەپارێزێت

یاریگا

مارکۆس راشفۆرد هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد لە یەکێک لە یانە شەوەکان ئالیشا لیهمان خانمە یاریزانی یانەی ئاستۆن ڤیلا لە هیرشێکی دەستدرێژی دەپارێزێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە یانەکانی شەوان چەند کەسێک هەوڵیانداوە دەستدرێژی بکەنە سەر خانمە یاریزانەکەی یانەی ئاستۆن ڤیلا، بەڵام لەو کاتە یاریزانەکەی شەیتانە سوورەکان بە هانایەوە دەچێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، لەو کاتە راشفۆرد ئەو خانمە یاریزانەی یانەی ئاستۆن ڤیلا ناسیوە، دوای ئەو روداوەش ئالیشای بانگهێشت کردووە و دواتر هەردووکیان پێکەوە لە یانە شەوانەکە کاتەکەیان بەسەر دەبەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دوای کۆتایی هاتنی گرژیەکە، راشفۆرد خۆی مێزێکی خاوێن کردووەتەوە و لەگەڵ هاورێکانی و ئالیشا پێکەوە دانیشتوون.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button