ئینگلتەرایاریگا

داوای سزادانی کڵۆپ دەکرێت لەسەر رووداوەکەی دوێنێ

داوادەکرێت یۆرگن کڵۆپ بە توندی سزابدرێت بەهۆی ئەو رەفتارەی بەرامبەر ناوبژیوانی چوارەم ئەنجامیدا لە یارییەکەی دوێنێ.

لیڤەرپوول ٤-٣ لە کۆتا خولەکەکاندا شكستی بە تۆتنهام هێنا و کڵۆپ بەرووی ناوبژیوانی چوارەم ئاهەنگی گێڕا, سەبارەت بە هۆکارەکەی کڵۆپ وتی ناوبژیوان قسەیەکی خراپی پێ وتم کاتێک کارتەکەی بەروودا بەرزکردەوە بۆیە بەڕووی ناوبژیوانی چوارەم ئاهەنگم گێڕا.

لیژنەی ناوبژیوانانی ئینگلتەرا هەرزوو بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کڵۆپ “درۆ دەکات” چونکە گوێیان لە مایکی ناوبژیوان گرتووەتەوە و هیچ شتێکی خراپ نەوتراوە.

ئەمڕۆش کیس هاکێت ناوبژیوانی پێشووی پریمەرلیگ بۆ تەلەگرام دەڵێت

کاتی ئەوەیە بەرپرسان، سزای یۆرگن کڵۆپ بدەن بە توندی بەهۆی رەفتارە نەشیاوەکانی و خەریکە دەبێتە پیشەیی هەمیشەیی. کاری ناوبژیوان ئەوە نیە دوای یارییەکە راپۆرت بدات و پاش چەند رۆژێک سزابدرێت بەڵکو دەبێت هەرلەنێو یاریگا سزای بدات و دەری بکات. کڵۆپ بەردەوام ئەم کارانە دووبارە دەکاتەوە و سنووری خۆی نازانێت

 

ریدز لە ٢٠ خولەکی سەرەتادا سێ گۆڵیان لە تۆتنهام تۆمارکرد بەڵام یانەی بەرامبەر لە کاتی زیادکراودا ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە تاوەکو دیێگۆ جۆتا لە کۆتا ساتەکان گۆڵی چوارەم و بردنەوەی تۆمارکرد.

 

Back to top button