ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینهۆ باسی دۆخی خراپی یاریزانەکانی دەکات

خۆزێ مۆرینهۆ نیگەرانە لە دۆخی جەستەیی و پێکانی یاریزانەکانی.

راهێنەرە ناودارەکە، توانیوییەتی رۆما بگەڕێنێتەوە رکابەرییەکانی ناوخۆی ئیتاڵیا و ئەورووپا بەڵام ئێستا ترسی هەیە بەهۆی کێشەی جەستەیی نەتوانن لە کۆتا هەفتەکاندا ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.

شەوی رابردوو رۆما نزیک بوو لە سەرکەوتن بەرامبەر میلان بەڵام لە کۆتا چرکەکاندا گۆڵی بەرامبەرییان لێ تۆمارکرایەوە. خۆزێ دوای یارییەکە وتی “پێم وانیە لەم وەرزە کارسدرۆپ یاری دەکاتەوە، بەهەمان شێوە بۆ دیێگۆ لۆرێنتی، هەروەها کومبولا ١٠٠٪ چاک نابێتەوە، هیوادارین کریس سماڵینگ دوای ٢-٣ یاری دیکە بگەڕێتەوە و ڤیناڵدۆمیش پێکانی هەیە بەڵام نزیکە لە گەڕانەوە، نازانم دۆخی دیبالا چۆنە، لەلایەکی دیکە ماتیچ بەرامبەر مۆنزا راگیراوە. بێلۆتی هەناسەی پێنەدەدرا پاش ئەوەی لێیدرا،  چوار ساڵ لە ئیتاڵیا کارم کردووە (دوو لە ئینتەر و دوو لە رۆما) ئەم دۆخەی ئێستا بە ئاسایی دەبینن ئەوان. من پێشتر راهێنەری یانە گەلێک “.بووم کە هەزاران بژاردەیان هەبووە بەڵام ئێستا تەنیا کۆمەڵێک کوڕی بەهێزم لەبەردەستە و شانازییان پێوەدەکەم

رۆما لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییە بەڵام هێشتا یەکلانەبووەتەوە یوڤێنتۆس ١٥ خاڵەکەی بەفەرمی وەردەگرێتەوە یاخود لە کۆتایی وەرز دووبارە لێی دەسەندرێتەوە بەڵام هێشتا گورگەکان چانسی گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکانیان لەبەردەم دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button