ئینگلتەراگرنگترین

قەتەرییەکان کۆتا ئۆفەریان بۆ کڕینی مانچێستەر یونایتد پێشکەشکرد

یاریگا –

شێخ جاسم بن حەمەد ئۆفەری سێیەم و کۆتایی بۆ کڕینی مانچێستەر یونایتد پێشکەشکرد.

رۆژنامەنوسی باوەڕپێکراو فابریزۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، شێخ جاسم بن حەمەدی قەتەری ئۆفەری سێیەم و کۆتایی بۆ کڕینی مانچێستەر یونایتد پێشکەش بە خێزانی گلەیزەرس کردووە.

جگە لە کڕینی یانەکە ئۆفەری قەتەرییەکان پلانی وەبەرهێنان و زیادکردنی سەرمایەی یانەکەش لەخۆ دەگرێت لەگەڵ دانەوەی سەرجەم قەرزە کەڵەکە بووەکاندا.

بە پێی قسەکانی رۆمانۆ کۆتا ئۆفەری شیخ جاسم بۆ گلەیزەرس بریتییە لە 5 ملیار پاوەند، کە خانەوادەکەش لە سەرەتای راگەیاندنی فرۆشتنی یانەکەوە داوای 6 ملیار دەکەن.

جیا لە قەتەرییەکان گەورە ملیاردێری بەریتانی سێر جیم راتکلیف، یەکێکی دیکەیە لە کڕیارە سەرەکییەکان، کە بەپێی هەمان سەرچاوە ئەویش شەوی رابردوو ئۆفەری سێیەمی خۆی پێشکەش کردووە.

خێزانی گلەیزەرس لە ساڵی 2005 یانەکەیان بە بڕی 790 ملیۆن پاوەند کڕی، ئێستاش دەیانەوێت لە فرۆشتنی 6 ملیار پاوەندیان دەستبکەوێت.

 

سێر جیم راتکلیف لە بەردەم یاریگای ئۆڵدترافۆرد

بابەتی زیاتر

Back to top button