ئینگلتەرا

هاندەرانی مان سیتی گلەیی لە نرخی ژەمە خواردنی یاریگاکەیان دەکەن

یاریگا

دوای بردنەوەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ئارسێناڵ لە گەڕی 33 پرێمەرلیگ، هاندەرانی ستیزن گلەییان لە نرخی ژەمە خواردنی پێش یارییەکە هەبوو.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای ئەو یارییە کە لە یاریگای ئیتیحاد بەڕێوەچوو، هاندەرانی خاوەنی یاریگا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان گلەییان لە نرخی ژەمە خواردنی پێش یارییەکە دەکەن کە نرخی 10 پاوەند بوو.

یەکێک لە هاندەرانی مان سیتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:

10 پاوەندی تەواو بۆ ئەم خواردنە؟ باشە کەواتە ئەوان بەباشی دەتوانن مووچەی هالاند قەرەبوو بکەنەوە

هاندەرانی یانەی مانچێستەر سیتی بەردەوام دوای یارییەکەی بەرامبەر ئارسێناڵ داوایان لە یانەکەیان کردووە نرخی ژەمە خواردنەکان کەم بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button