ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رایۆ ڤایكانۆ

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رایۆ ڤایكانۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان رایۆ ڤایكانۆ لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.

یانە كەتەلۆنییەكە بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و رایۆ ڤایكانۆش بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.

بۆ ئەو یاریە بارسا لە تواناكانی هەریەك لە سێرجیۆ بۆسكێتس بەهۆی راگیرانەوە و سێرجی رۆبێرتۆ ، عوسمان دێمبڵی و ئەندریاس كریستێنسن بەهۆی پێكانەوە بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: بالدی ، گارسیا ، ئاراوخۆ ، كۆندی

هێڵی ناوەند: پێدری ، دی یۆنگ ،گاڤی

هێڵی هێرشبردن: فێران تۆرێس ، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا

بابەتی زیاتر

Back to top button