ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی ئەستێرەیەكی ئاتلێتیكۆ مەدریدی دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چاوی لە تواناكانی یانیك كاراسكۆی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانیە.

گرێبەستەكەی كاراسكۆ لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت باڵی چەپی هێرشبەری بەهێز بكات و بۆ ئەو مەبەستەش چاوی لە تواناكانی هێرشبەرەكەی رۆخی بلانكۆسە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا دەیەوێت تواناكانی كاراسكۆ لە هاوینی داهاتوودا بەدەستبهێنێت.

یانیك كاراسكۆ

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە بارسێلۆنا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت گرێبەستی گەورە واژۆ بكات و بۆیە دەیەوێت بەو گرێبەستە بچوكانە ریزەكانی یانەكەی پتەوتر بكات.

لای خۆیەوە ئەشرەف بن عەیاد  ئاشكرایكرد بارسێلۆنا دەیەوێت ئاڵوگۆڕێك بكات لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید بە گۆڕینەوەی فێران تۆرێس بە یانیك كاراسكۆ.

لەم وەرزەدا كاراسكۆ بەشداری لە 29 یاریدا كردووە و سێ گۆڵی تۆماركردووە و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button