ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام نرخی هاری كەین دیاری دەكات

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسبێررزی ئینگلیزی نرخی هاری كەین كاپتن و سەركردەی یانەكەی دیاریكرد بۆ ئەو یانەیە دەیەوێت بیگوازێتەوە لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

گرێبەستەكەی هاری كەین لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

رۆژنامەی تیلیگراف ـی بەریتانی ئاشكرایكرد یانە ئینگلیزیەكە نرخی كاپتنەكەی بە 100 ملیۆن پاوەند دیاریكردووە بۆ هەر یانەیەكی ئینگلتەرا كە بیانەوێت بیگوازنەوە.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو نرخە كەمدەبێتەوە بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر یانەیەكی دەرەوەی ئینگلتەرا.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانەكە دەدات بەتایبەت لە كاتێكدا ئەو نرخە كەمترە لە نرخی هەریەك لە ڤیكتۆر ئۆسیمین و راندال كۆلۆ موانی.

مانچێستەر یونایتد هەوڵی بەدەستهێنانی هێرشبەرەكەی سپێرز دەدات و دەیانەوێت ئۆفەرێكی پێشكەش بكەن و تێیدا بڕی موچەكەی زیاتر بكەن كە ئێستا هەفتانە 200 هەزار پاوەند وەردەگرێت بۆ 300 هەزار پاوەند زیاد بكەن.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا كەین بەشداری لە سەرجەم یاریەكانی تۆتنهام كردووە و توانیویەتی 24 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button