ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جیرۆنا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جیرۆنا.

وا بریارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان جیرۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگادایە و بە جیاوازی 11 خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوە دێت.

بۆ ئەو یاریە ئانچێلۆتی هەریەك لە كەریم بێنزێما ، داڤید ئالابا ، فێرلاند مێندی ، ئیدین هازارد و دانی سیبایۆسی بە هۆكاری جیا جیا بانگهێشنەكردووە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، رۆدیگەر ، ناچۆ

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، چوامینی ، كرووس

هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button