ئیسپانیا

کریستێنسن لە پێکانەکەی رزگاری بوو

یاریگا

ئەندریاس کریستینسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەی بارسێلۆنا  دوای یەک مانگ دابڕان بەهۆی پێکان ئامادەیە بگەڕێتەوە یاریگاکان.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵایکردەوە، بەرگریکارەکەی بارسا کە مانگێک لەمەوبەر لە کاتی یارییە نێودەوڵەتیەکان تووشی پێکان بوو، دواجار ئەمڕۆ گەڕایەوە  مەشقە بەکۆمەڵەکان، ئێستاش یانەکەی بێجگە لە سێرخی رۆبێرتۆ هەموو یاریزانەکانی بەردەستە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کریستێنسن دوای ئەوەی لە پێکانەکەی رزگاری بوو و گەڕایەوە راهێنەکانی یانەکەی، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ یەکلایی نەکراوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button