عێراقکوردستان

ڕاهێنەری یانەی نەورۆز سێ یاریزان دوور دەخاتەوە

لە گەڕی 25ـی خولی نایابی عێڕاق، ئەمڕۆ دوو شەممە 24/4/2023 یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی تایبەت لە یاریگای مەلعەبەکە بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی نەجەف یەکسان بوو.

وەلی کەریمی ڕاهێنەری یانەی نەورۆز پێش دەسپێکی یاریەکە بەهۆی 3 خولەک دواکەتن و گەیشتن بە یاریگا، هەر سێ یاریزانی یانەکەی ( کۆسرەت بایز ، نیازمەحەمەد ، مەحەمەد سامی ) بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ دوورخستەوە، ئەمەش بوە هۆی ناڕەزایەتی بەشێک لە هاندەران و پێیان وابوو سزای ئەو یاریزانانە دەبوو بەشێوەیەکی تر بدرابا نەک لە یاریەکە دوور بخرێنەوە چونکە کاریگەری لە سەر ئاست و ئەنجامی یانەکە لە یاریەکەی ئەمڕۆ دروست کردبوو.

نەورۆز بە 33 خاڵ دوای تێپەڕ بوونی 25 گەڕ لە پلەی یازدەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button