ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی پێکرانی دوو یاریزانی پشتڕاست دەکاتەوە

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید پێکرانی دوو یاریزانی تیپەکەی پشتڕاست دەکاتەوە.

شەوی رابردوو لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ریال مەدرید بووە میوانی چێڵسی و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

هەردوو گۆڵەکەی مەدرید لە رێگەی رۆدریگۆی بەرازیلی کران، ریال مەدرید توانی بۆ جاری 32 لە مێژوودا سەربکەوێت بۆ قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

ئەوەی بۆ هاندەرانی مێرێنگی مایەی نیگەرانی بوو دوو گۆڕانکارییە ناچارییەکەی کارلۆ بوو، کە لە خولەکی 46 بەرگریکاری تیپەکە دەیڤد ئەلابا بەهۆی پێکان گۆڕانکاری پێکرا و هەرزوو یاریگای جێهێشت.

هەروەها لە خولەکی 71 یارییەکە کاپتن و سەرکردەی تیپەکە کەریم بێنزێما گۆڕانکاری پێکراو ترسی زیاتری خستە دڵی هاندەرانی یانەی شاهانە،

پاش یارییەکە راهێنەرە ئیتاڵیەکە لەبارەی پێکانی هەردوو یاریزان گوتی:

بێنزێما لێدانێک بەر پێی کەوت، کە نا ئاسودەی کردبوو نەیدەتوانی بە باشی یاری بکات بۆیە گۆڕانکاریم پێیکرد، بەڵام پێکانەکەی سەخت نییە.

لە بارەی پێکانەکەی ئەلاباش گوتی:

ئەلابا هەستی بە ئازارکرد لە ماسولکەی رانیدا، پێکانەکەی وەک ئەوەی کەریم سادە نییە، بەڵام هیوادارم بۆ یاری قۆناخی پێش کۆتایی بگەڕێتەوە چوونکە یاری نەکردنی میلیتاو نیگەرانی کردووم.

ریال مەدرید لە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی براوەی یاری نێوان بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی دەبێتەوە، کە چانسی یانە ئینگلیزیەکە بۆ سەرکەوتن زیاترە بەهۆی سەرکەوتنیان لە یاری چوون بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێبەرامبەر.

کەریم بێنزێما و کارلۆ ئانچێلۆتی پاش یارییەکەی چێڵسی و ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button