ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆرینیۆ خەون بە راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی دیکە دەبینێت

یاریگا –

خۆزێ مۆرینیۆ، زۆر بە پەرۆشە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی پاریس سانجێرمان.

پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، مۆرینیۆ دەیەوێت ئەزموونی فەرەنسا تاقی بکاتەوە و لویس کامپۆس، راوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمان، ئەندازیاری بیرۆکەکەیە.

بڕیارە ئەمڕۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کاربەدەستانی یانە پاریسییەکە لەگەڵ وەبەرهێنەرانی یانەکە کۆببنەوە و کامپۆس دەیەوێت لەو کۆبوونەوەیەدا، پرسی هێنانی مۆرینیۆ یەکلایی بکاتەوە و باس لە داهاتووی کریستۆف گاڵتیێ دەکرێت.

گاڵتیێ لە هاوینی رابردوودا شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی گرتەوە، بەڵام لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی بایرن میوشن دوورخرانەوە.

هەرچەندە پاریس بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی فەرەنسیدا دێت، بەڵام لەم وەرزەدا پێنج یاری دۆڕاندووە و سێ جاریش یەکسانبووە.

سانجێرمان لە قۆناخی 16ی جامی فەرەنساش بە مارسیلیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد، ئەمانە ئەو خاڵانەن کە بڕیارە لە دژی گاڵتیێ بەکاربهێندرێن.

گرێبەستی گاڵتیێ لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت، بەڵام ئاماژەکان هەمووی بۆ ئەوەن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە پۆستەکەی نەمێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، گرێبەستی مۆرینیۆ لەگەڵ رۆما لە هاوینی 2024 بەسەر دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button