ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەگرنگترین

زیدان دەبێتەوە راهێنەری رۆناڵدۆ

یاریگا –

زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەبێتە راهێنەری یانەی نەسری سعوود.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرت ئاشکرای کردووە پاش دوور خستنەوەی رودی گارسیا لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی نەسڕ، بەرپرسانی ئەو یانەیە پەیوەندیان بە زینەدین زیدان کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان و ناوبراویش بەم داوایەی یانە سعوودیەکە رازی بووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە زیدان بۆ ماوەی دوو وەرز رازی بووە ببێتە راهێنەری یانەی نەسر و بۆ ئەم دوو وەرزەش 120 ملیۆن یۆرۆی وەکو مووچە پێدەدرێت.

زیدان پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید راهێنەرایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی نەسری کردووە.

دوای ساڵانێک چاوەڕێ دەکرێت ئەم دووانە جارێکی دیکە رکابەری لەسەر ناسناوەکان بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button