ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

شەش ئاماری دیاری بردنەوەکەی میلان بەرامبەر ناپۆلی

یاریگا –

شەش ئاماری دیاری میلان لەدوای سەرکەوتنیان بەسەر یانەی ناپۆلی.

شەوی رابردوو لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سانسیرۆ میوانداری یانەی ناپۆلی کرد، یارییەکەیشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لێبردەوە.

ئەم سەرکەوتنەی میلان شەش ژمارە و ئاماری دیار و نوێی بە یانەکە بەخشی لە مێژووی خولەکەدا.

1 – ئەی سی میلان 6 یارییە بەدوای یەک لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بە یانە ئیتاڵییەکان نەدۆڕاوە (3 بردنەوە و 3 یەکسانبوون)

2 – ئیسماعیل بن ناسر چوارەم یاریزانی ئەفریقییە لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ بۆ میلان دەکات لە دوای جۆرج ویا، کیڤن پرینس بواتینگ و سولی مونتاری.

3 – لەدوای وەرزی 2004/05 یەکەم جارە میلان لە وەرزێکی چامپیۆنزلیگ 5 یاری بەدوای یەک گۆڵی لێناکرێت.

4 – لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ 9 یاریزانی جیاواز گۆڵیان بۆ میلان کردووە، تەنیا مان سیتی و ناپۆلی زیاترن کە هەر یەکەیان 11 یاریزانی جیاواز گۆڵی بۆ کردوون.

5 – ئیبراهیم دیاز لەم وەرزە تاکە یاریزانە بەرامبەر ناپۆلی بەشداری لە کردنی 3 گۆڵ کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان (1 گۆڵ و 2 ئەسیست)

6 – لەدوای وەرزی 2010/11 یەکەم جارە میلان دوو یاری بەدوای یەک شکست بە ناپۆلی دەهێنێت لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

یاری گەڕانەوە لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنە ئەنجام دەدرێت، میلان بە بردنەوە و یەکسانبوون سەرکەوتن بۆ قۆناخی پێش کۆتایی مسۆگەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button