ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

ئابێل فرێرا بۆ تێن هاخ: دەمت داخە و بێ دەنگ بە

یاریگا –

دوای ئەوەی ئێریک تێن هاخ راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد ئینگلیزی بەهۆی فشاری یارییەکان گلەیی کرد و هۆکاری پێکانی یاریزانەکانی بۆ ئەم بابەتە گەڕانەوە، ئابێل فرێرا راهێنەری یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی پەیامێک ئاراستە دەکات.

راهێنەری یانە بەڕازیلیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Min90 لەبارەی گلەییەکانی راهێنەرە هۆڵەندیەکەی شەیتانە سوورەکان بە تایبەت دوای پێکانەکەی مارکۆس راشفۆرد هێرشبەری یانەکەی دەڵێت

ڕووداوی سەرسوڕهێنەر لە تۆپی پێی بەڕازیلدا ڕوودەدەن، بەڵام لەم تۆپی پێدا ڕووداوی نامرۆڤانەش هەن. لە یەک مانگدا 9 یاری ! بینیم ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد گلەیی لە پێکانەکەی ڕاشفۆرد کرد و دەڵێت ئەم پێکانە بەهۆی فشاری یارییەکانەوە بەسەریدا هاتووە. پێمخۆشە پێی بڵێم لە دوو مانگی داهاتوودا مانگانە نۆ یاریمان هەیە. بۆیە دەڵێم دەمت داخە! چونکە تۆ نازانی باسی چی دەکەیت

فرێرا راهێنەری یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە تایبەتمەندی و فشاری یارییەکان لە خولەکانی بەڕازیل دەکات و دەڵێت

تۆپی پێ لێرە زۆر تایبەتمەندی سەرسورهێنەری هەیە، ئێمە لێرە بەرگەی فشاری زۆر دەگرین، ئەمەش یاریی تۆپی پێیە و دەبێت خۆتی لەگەڵ بگونجێنی، لە هەمان کاتدا چەندان تایبەتمەندی نامرۆڤانەش هەن و دەبێت خۆمان لەگەڵ هەموو بارودۆخێک بگونجێنین

بابەتی زیاتر

Back to top button