ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید داوای مێسییە گەنجەکە دەکات

یاریگا –

ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری کلاودیۆ ئیچێڤری دەکات، کە بە مێسی نوێ ناوزەند دەکرێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئیچێڤری، یاریزانی ریڤەرپلەیت، چووەتە نێو رادارەکانی ریال مەدرید و هەوڵەکانی بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی لەگەڵداوە.

ئیچێڤری یەکێکە لە یاریزانە لاوە سەرکەوتووەکانی ریڤەرپلەیت و چەندین یانەی گەورەی وەک پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی، نوێنەری خۆیان بۆ چاودێریکردنی یاریزانەکە ناردووەتە ئەرجەنتین.

ئیچێڤری لە دایکبووی 2ی کانوونی دووەمی ساڵی 2006 و تەمەنی تەنیا 17 ساڵە.

یاریزانەکە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات و توانای بڕین و هێرشبردنی زۆری هەیە.

گرێبەستی ئیچێڤری لە کانوونی یەکەمی 2025 بەسەر دەچێت، بەڵام ئێستا لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە داوا کراوە و رەنگە لە هاوینی داهاتوودا، ریڤەرپلەیت دەستبەرداری تواناکانی ببێت.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئیچێڤری دەگاتە 25 ملیۆن دۆلار و ئێستا ریڤەرپلەیت دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی پارەی زیاتر قازانج بکات و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بکاتە 50 ملیۆن دۆلار.

بابەتی زیاتر

Back to top button