ئینگلتەراجیهان

جەیمس کۆردن هۆکاری گەڕانەوەی لامپاردە

یاریگا –

جەیمس کۆردن یەکێکە لە پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی ئەمریکا، رۆڵێکی گرنگی بینی لە گەڕانەوەی فرانک لامپارد بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەی چێڵسی.

سەرۆکی یانە لەندەنیەکە تۆد بۆلی هەفتەی رابردوو بڕیاریدا گراهام پۆتەر لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، دوای ئەوەی چێڵسی یانەکە تووشی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپی یەک بەدوای یەک بوو.

جولیان ناگلسمان و ماوریسیۆ پۆچەتینیۆ و لویس ئێنریکی لە بژاردەکانی چێڵسی بۆن بۆ هەڵبژاردنی ڕاهێنەری داهاتوو، بەڵام بڕیاریاندا لامپارد بگەڕێننەوە بۆ راهێنەرایەتی کردنی تیپەکە تا کۆتایی وەرز.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی سەنی ئینگلیزی زانیاریەکی سەیر و سەمەرەی لەسەر ئەم بڕیارە چاوەڕواننەکراوەی چێڵسی بڵاو کردووەتەوە، بەپێی رۆژنامەکە جیمس کۆردن ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبووە لە گەڕانەوەی ئەم ڕاهێنەرە گەنجە بۆ
ستامفۆرد بریج.

پێشکەشکارە بەناوبانگەکەی ئەمریکا و بۆیلی لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا بوونەتە هاوڕێی نزیک و پێشتریش لە سەرەتای وەرزدا بینرابوون، کە بەیەکەوە سەیری یارییەکیان کردووە لە لەندەن.

کۆردن لە ڕێگەی یەکێک لە بەرنامەکانی کەناڵی سکای بە ناوی (A League of Their Own) بە لامپارد ئاشنا بوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێشنیاری بۆلی کرد تا کۆتایی ئەم وەرزە وەک راهێنەری یانەی چێڵسی هەڵیبژێرێت، خاوەنەکەی یانەی چێڵسی ئەم ئۆفەرەی قبوڵ کرد.

هەرچەندە لە چەند رۆژی ڕابردوودا دەنگۆی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لامپارد لە چێڵسی بڵاوکرایەوە، بەڵام هەموو شتێک پەیوەستە بە ئاستی یانەکە لە چەند هەفتەی داهاتووی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button