ئه‌وروپائینگلتەرا

هالاند ژمارەیەكی مێژووی لە پرێمەرلیگ تۆمار كرد

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ژمارەیەكی نایابی لە خولی ئینگلیزی تۆمار كرد.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی بوویە میوانی ساوسهامبتۆن و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 خولی ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی یارییەكە لەلایەن هالاند دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 45 و 68 و گریلیش لە خولەكی 58 و ئەلڤارێز لە خولەكی 75 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی ساوسهامبتۆنیش لەلایەن سیكۆ مارا لە خولەكی 72 تۆمار كرا.

بە كردنی ئەو دوو گۆڵە هالاند كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بۆ 30 گۆڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی 7 گۆڵ لە پێش هاری كەین دێت كە 23 گۆڵی تۆمار كردووە.

هێرشبەرە نەرویجییەكە پێوویستی تەنیا بە 27 یاری بوو تا بگاتە گۆڵی ژمارە 30 لە خولی ئینگلیزیدا و بەوەش بوو بە خێراترین یاریزان بگاتە ئەو ژمارەیە.

هەروەها بوو بە سێیەم یاریزان لە دوای ئەندی كۆل لە وەرزی 1993/94 و كیڤین فلیپس لە وەرزی 1999/20 لە یەكەم وەرزی خۆیاندا لە پرێمەرلیگ 30 گۆڵ تۆمار بكەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button