گرنگترینیاریگا

ئانچیلۆتی: سەرم لێ شێواوە نازانم لە کلاسیکۆ یاری بەکێ بکەم

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی دەڵێت هەڵبژاردنی پێکهاتەی سەرەکی بۆ یاری کلاسیکۆی داهاتوو یەکێکە لە قورستترین ئەرکەکان.

وا بڕیارە شەوی چوارشەممە یانەی ریال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ببێت میوانی یانەی بارسێلۆنا، کە یاری چوون لە یاریگای یانە مەدریدییەکە بە بردنەوەی بارسا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتایی هاتبوو.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بە یانەی ڤایدۆلید لە هێڵی هێرشبردن لە باڵی ڕاست یاری بە رۆدریگۆی بەڕازیلی کرد، کە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد.

ئاستە بەرزەکەی رۆدریگۆ لەو یارییەدا ئانچیلۆتی ناچارکردووە بیر لەوە بکاتەوە لە کلاسیکۆ بەشێوەی سەرەکی یاری پێبکات.

لەو بارەیەیشەوە گوتی:

رۆدریگۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، لەو پێگەیە ئەسینسیۆ و ڤالڤێردیشمان هەیە، بۆیە سەرم لێشێواوە نازانم لە کلاسیکۆ چۆن پێکهاتەکەم دابڕێژم، دانانی پێکهاتەی سەرەکی لە کلاسیکۆ کارێکی زۆر قورسە، بەڵام دەبێت لە کۆتاییدا بڕیاریکی درووست بدەم

کارلۆ لە کۆتایی قسەکانی سەبارەت بە یارییەکە گوتی:

یارییەکی سەخت دەبێت، یاری یەکەممان دۆڕاندووە، پێویستە لەسەرمان ئەم یارییە ببەینەوە، یارییەکە ئاسان نابێت رەنگە بگاتە کاتی زیادکراویش، بۆیە دەبێت چاوەڕوانی هەموو ئەگەرێک بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button