ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید ئۆفەرێکی گەورە بۆ جەیمس ئامادە دەکات

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئۆفەرێکی گەورەی بۆ بەرگریکاری یانەی چێڵسی، ریس جەیمس ئامادە کردووە.

هێڵی بەرگری باڵی راستی ریال مەدرید یەکێکە لە گەوەرەترین گرفتەکانی ریال مەدرید لەم وەرزە بەهۆی دابەزینی ئاستی کارڤاخال لە 12 مانگی رابردوودا، نەبوونی یەدەگێکی گونجاویش گرفتەکەی بۆ مێرێنگی گەورەتر کردووە.

پێگەی فووتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی ریال مەدرید خۆی یەکلایی کردووەتەوە و دەیەوێت لەم هاوینە بڕی 90 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی ریس جەیمس جەرج بکات.

بەپێی هەمان پێگە ریال مەدرید لە دوو ساڵی رابردوودا بەردەوام چاودێری بەرگریکارە ئینگلیزەکەی کردووە و خواستێکی زۆری هەیە بیگوازێتەوە ریزەکانی.

بەڵام ئەو هۆکارەی گواستنەوەی یاریزانە 25 ساڵانییەکەی بلوزی بۆ مەدرید قورس کردووە ئەوەیە کە ناوبراو گرێبەستەکەی تا هاوینی ساڵی 2028 لەگەڵ یانەکەی نوێکردووەتەوە.

یانە لەندەنیەکەش ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت، بەڵام پێویستە لەم هاوینە بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشن تا تووشی سزای یاری خاوێن نەبێتەوە، ئەمەش رێگە خۆشکەر دەبێت لەبەردەم ئەگەری روودانی ئەم گرێبەستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button