ئه‌وروپائینگلتەرا

چێڵسی شوێنگرەوەی گراهام پۆتەر دیاری دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی چێڵسی ئینگلیزی راهێنەرێكی وەك شوێنگرەوەی یەكەمی گراهام پۆتەر دیاری كردووە.

دوێنێ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا چێڵسی دوورخستنەوەی گراهام پۆتەری لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی راگەیاند بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایكرد جولیان ناگلیسمان راهێنەری پێشووی بایرن میونشن پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی چێڵسی.

فابریزیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی: ناگلیسمان پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ شوێنگرتنەوەی گراهام پۆتەر وەك راهێنەری نوێی چێڵسی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، گفتوگۆكان بەردەوامن لە نێوان ئیدارەی یانەكەدا بۆ ئەوەی باشترین بڕیار بدرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا ناگلیسمان لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بایرن میونشن دوورخرایەوە و تۆماس تۆخێل لە جێگای دانرا.

جولیان ناگلیسمان

چێڵسی لە ریزبەندی یانزەیەمی پرێمەرلیگ دێت بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی 28 هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button