ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارتێتا خەون بە گەوهەرەکەی بارسێلۆنا دەبینێت

یاریگا –

راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی میکێڵ ئارتێتا خەون بەوە دەبینێت ئەنسو فاتی بگوازێتەوە تیپەکەی.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کە ئارتێتا خواستێکی زۆری هەیە تا لە بازاری گواستنەوەی هاوینە سوود لە ناکۆکێ نێوان فاتی و چاڤی راهێنەری وەربگرێت و یاریزانەکە پەلکێشی ریزەکانی گەنەرز بکات.

یاریزانە 20 ساڵانییەکە بەهۆی پێکانە بەدوای یەکەکانی ئاستی دابەزیووە، ئەمەش وایکردووە خولەکی کەم یاری بکات، جێگەی لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی چاڤی نەبێتەوە.

بەپێی هەواڵەکەی سپۆرت بەهۆی کەم یاریکردن، فاتی هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکات تانەت باوکی یاریزانەکە لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشێکی توونی کردە سەر چاڤی، پێی وایە زوڵم لە کوڕەکەی دەکرێت بە کەم یاری پێکردنی.

ئەم ناکۆکییانەی نێوان یاریزانەکە و بارسێلۆناش وایکردووە یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ بێنە پێشەوە بۆ واژو کردنی گرێبەست لەگەڵیدا.

جیا لە ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی شەڕ لە پێناو بەدەستهێنانی ئەم یاریزانە دەکات تا جێگای کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی پێ پڕبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button