ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی بێڵینگهام پێشکەش کرد

یاریگا –

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جود بێڵینگهام پێشکەش بە بۆڕووسیا دۆرتموند کردووە.

هایدن دۆج، شارەزا لە بواری گواستنەوەکاندا بە CaughtOffsideی راگەیاندووە

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە دۆرتموند کردووە، بۆ گواستنەوەی جود بێڵینگهام.

دەمێکە بێڵینگهام لە سەرووی داواکارییەکانی یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوولدا دێت و دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت، بیگوازێتەوە ئانفیڵدرۆد، چونکە یانەکانی مانچێستەر سیتی، چێڵسی و ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی دەکەن.

سێ ساڵ بەر لە ئێستا بێڵینگهام پەیوەندی بە دۆرتموندەوە کرد و هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە. جود بەشداری لە 124 یاریدا کردووە و 44 گۆڵی کردووە، کە شەشیان لە چامپیۆنزلیگ تۆمار کراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button