ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ویسام بن یەدیر لە خولی ئیسپانییەوە بۆ خولی فەڕەنسیی

یاریگا- ئەمڕۆ ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویان کردەوە ویسام بن یەدیر لە فەڕەنسایە بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشیکییەکان و پەیوەندی کردنی بە یانەی مۆناکۆوە.

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، گواستنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بۆ میرنشینی مۆناکۆ 40 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بن یەدیری تەمەن 29 ساڵ پێشینەی لە خولی فەڕەنسیی هەیە و لە 2010-2016 لە ڕیزەکانی یانەی تولوز یاری کردووە، پێش ئەوەی ئەزموونی بگوازێتەوە بۆ یانەی سیڤییای ئیسپانیی، کە بە درێسی یانەکە ئەندەلووسییەکەوە 70 گۆڵی تۆمار کردووە لە 138 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button