ئینگڵته‌را

سمز رۆو: تێناگەم مان سیتی چۆن زینچینکۆ و جیسوسی پێ فرۆشتین

ئێمیل سمز رۆو ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لەوەی چۆن مان سیتی رکابەرییان رازی بووە ئۆلێکس زینچینکۆ و گابریێل جیسوس یان پێبفرۆشێت.

ناوبراو ئەمڕۆ وتی “باوەڕم نەکرد لە سەرەتا ئەگەر راشکاوبم لەگەڵتان، لەکاتی مەشقەکانیش کە دەگەڕامەوە بیرم لەوە دەکردەوە کە چەند بەتوانان، گابریێل تووشی پێکان هاتووە بەڵام زینچینکۆ یەکێکە لە بآشترین یاریزانە تەکنیکییەکانی بینیبێتم، هاتنی یاریزانی وەکو ئەوان هەست دەکەم تەواوی داینامیکی یانەکەیان گۆڕی و دەزانن بردنەوە چۆنە”.

جیسوس بە سەرەتایەکی بەهێز لەگەڵ گەنەرز دەستی پێکرد بەڵام لە جامی جیهانی تووشی پێکان هات و ماوەیەکی کەمە گەڕاوەتەوە یاریگاکان، بەڵام زینچینکۆ بووەتە بەشێکی گرنگی پلانەکانی میکێل ئارتێتا و ٨ خاڵ لە پێش مان سیتییەوەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button