ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی زیانێکی خەیاڵی دارایی راگەیاند

یانەی چێڵسی ئینگلیزی رایگەیاند لە ساڵی دارایی ٢٠٢٢/٢٠٢١ دا  بڕی ١٢١ ملیۆن پاوەند زەرەریان کردووە.

لە راپۆرتی دارایی یانەکەدا هاتووە نزیکەی ٥٠ ملیۆن فرۆشییان زیادی کردووە و قازانجی ریکلامیشیان بۆ ١٧٧ ملیۆن پاوەند بەرزبووەتەوە بەڵام بەهۆی ئەو سزایەی خرایە سەر رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆکی پێشوو، زیانێکی گەورەی داراییان بەرکەوتووە.

دوای دەستپێکی داگیرکارییەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، کەسە نزیکەکانی دەوری ڤلادیمیر پوتین سزادران و لە نێویاندا ئەبرامۆڤیجی سەرۆکی چێڵسی، بە جۆرێک کە یانەکە مافی فرۆشی بلیتی یاری و چالاکییەکانی لێ سەندرایە بۆ زیاتر لە دوو مانگ.

زیانەکەی چێڵسی لە کاتێکدایە، لە باسی کڕین و فرۆشی یاریزاناندا، لە ماوەی ئەو ساڵە چێڵسی ١١٨ ملیۆن پاوەندی لە کڕینی یاریزان خەرج کردبوو، وە بەرامبەر  ١٢٣ ملیۆن یاریزانی فرۆشتووە.  هەروەها ئەو ٦٠٠ ملیۆن پاوەندەی کە لەم وەرزەدا لە کڕینی یاریزانان خەرجییان کردووە هەژمارنەکراوە و لە راپۆرتی ساڵی ئاییندەدا دەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە زیانەکانی چێڵسی زیاتر دەبن بەهۆی خەرجکردنی پارەیەکی زۆر و ئەگەرێکی لاواز بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button