ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

بارسێلۆنا داوا لە ئەستێرەیەکی ئیسپانیا دەکات گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە

یاریگا –

بارسێلۆنا داوا لە دانی ئۆلمۆ دەکات گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکاتەوە، ریاڵ مەدرید و بایرن میونشنیش چاویان لەسەر ئەو یاریزانەیە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە بارسا بە ئۆلمۆی راگەیاندووە کەوا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لایپزیگ نوێ نەکاتەوە تا بتوانن بە ئاسانی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

هێرشبەرەکەی لایپزێک گرێبەستەکەی لە ساڵی 2024 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تا ئێستا نوێی نەکردووەتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەم هاوینەدا بخرێتە لیستی فرۆشتن.

هەر بەپێی هەواڵەکەی مۆندۆ بارسا ماوەیەکی زۆرە بەدوای ئەم یاریزانەوەیە، کە لە تەمەنی 15 فێرگەی لاماسیای بەرەو یانەی دینامۆ زەگرەب بە جێهێشت.

وە لە رابردوودا ئیدارەی لاپۆرتا بەچڕی هەوڵیان داوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، بەڵام شکستیان هێناوە و لەبری ئەو گرێبەستیان لەگەڵ فێران تۆرێس واژۆ کردووە.

یانە ئەڵمانییەکەش دەیەوێت بەلای کەم بری 40 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی ئەم یاریزانە دەست بکەوێت، کە ئەمە تا ڕادەیەک بۆ بارسا بڕە پارەیەکی زۆرە باتەیبەت بەهۆی ئەو قەیرانەی کە ئێستا یانەکە تێی کەوتووە.

ئەوەی زیاتر سەرنجڕاکێشە لایپزێگ دەتوانێت راستەوخۆ ئۆلمۆ پێشکەش با ریاڵ و بایرن بکات کە ئەوان توانای ئەنجامدانی ئەم گرێبەستەیان هەیە.

بەڵام ئەم گرێبەستە کەمتر ئەگەری هەیە بۆ ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بێت، بەهۆی ئەوەی ئەو یانەیە زۆر مەیلی بەلای یاریکردن ناچێت بە یاریزانی ژمارە 10، باڵی چەپیش لەلایەن ڤینیسیۆس داگیرکراوە، کە ئۆلمۆ لەو دوو شوێنەی یاریگادا سەرکەوتوو بووە لە یاریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button