خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا گریمالدۆ پشتگوێ دەخات

یاریگا

ئالێخاندرۆ گریمالدۆ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بێنفیکای پۆرگال لەلایەن یانەی بارسێلۆنا پشتگوێ خراوە و هیچ گرنگیەکی پێنادرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی ماوەیەک بوو کارگێری یانە کەتەلۆنیەکە گرنگی بە تواناکانی بەرگریکارەکەی بالی چەپی یانە پۆرتوگالیەکە دەدا، بەڵام ئێستا گەیشتونەتەوە ئەو ئەنجامەی پشت بە تواناکانی بالدێ و ئالبا و مارکۆس ئالۆنسۆ هەرسێ بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەیان ببەستن.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە سەرەڕای ئەوەی گریمالدۆ هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، بەڵام ئەو یانەیە چیدیکە گرنگی پێنادات و پشتگوێ خستووە.

گریمالدۆ وەرزی 2015-2016 ریزەکانی تیپی دووەمی بارسێلۆنای بەرەو یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی جێهێشت و تاوەکو ئێستا لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 292 یاریکردووە و خاوەنی 24 گۆڵ و 63 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button