ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا موچەی جۆردی ئەلبا کەمدەکاتەوە

یانەی بارسێلۆنا بەنیازە لەم هاوینەدا چارەنووسی جۆردی ئەلبا یەکلابکاتەوە و یەکێک لە بژاردەکانیش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی بە موچەیەکی کەمتر.

ئەلبا لەم وەرزەدا پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا لەدەستداوە و جێگەکەی بە ئەلێکس باڵدی پڕکراوەتەوە. بەگوێرەی سپۆرت لە کۆتایی وەرز، بارسا لەگەڵ ئەلبا کۆدەبێتەوە و چەند بژاردەیەکی دەخاتە بەردەم، یەکێک لە بژاردەکان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی ئەگەر خۆی بیەوێت یاخود درێژکردنەوەیەتی بە مەرجی کەمکردنەوەی مووچەکەی.

ئەلبا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و موچەی ساڵانەی سەروو ١٠ ملیۆن یۆرۆیە کە پارەیەکی خەیاڵییە بۆ یاریزانێکی یەدەگ، لەباری رەتکردنەوەی داواکەی بارسا ئەوا دەتوانێت بۆ وەرزێکی دیکە بە موچە زەبەلاحەکەی خۆیەوە بمێنێتەوە و پاشان یانەکە جێبهێڵێت.

ئەلبا لە کۆتا شەش یاری بارسێلۆنا لە لالیگا تەنها ٦٨ خولەک یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button