ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هالاند دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچەی پرێمەرلیگ

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئامادەیە ئێرلینگ هالاند بکاتە خاوەن بەرزترین مووچەی پرێمەرلیگ، ئەمەش وەک رێگرییەک لە چوونی بۆ ریال مەدرید.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی گفتوگۆکانی لەگەڵ نوێنەرانی هالاند دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی مووچەی هەفتانەی هالاند بۆ 500 هەزار پاوەند بەرزبکەنەوە.

کارگێری سیتی دەیەوێت بەر لە کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، پرسی داهاتووی هالاند یەکلایی بکەنەوە، چونکە ریال مەدرید خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکی گرانبەهایە و رەنگە لە ئەگەری شکستهێنانی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، رووبکەنە هالاند.

گرێبەستی هالاند تاوەکو ساڵی 2027 بەردەوامە و بە گوێرەی زانیارییەکان، لە بەندێکی گرێبەستەکەدا هاتووە، هالاند دەتوانێت لە ساڵی 2024 بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی بلوو موون جێبهێڵێت، بۆیە کارگێڕی سیتی دەیەوێت گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەدا بکات.

مووچەی هەفتانەی ئێستای هالاند دەگاتە 375 هەزار پاوەند، بەڵام کێڤن دی برۆین و دەیڤد دی خیای گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد، هەمان مووچەی هالاندیان هەیە.

رافایێلا بیمۆنتا، بەڕێوەبەری کارەکانی هالاند لە ماوەی رابردوودا، باسی لە ئەگەرەکانی چوونی هالاندی بۆ ریال مەدرید کرد، ئەمەش دوای شکستهێنانی یانەی شاهانە لە گواستنەوەی هالاند بەر لە چوونی بۆ مانچێستەر سیتی.

هالاند لەم وەرزەدا 42 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە و گۆڵکاری پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش بێت، هالاند دڵخۆشە لە مان سیتی و دەیەوێت بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button