جیهانگرنگترینیاریگا

ئەرجەنتین لە بۆنەیەکی بێ وێنە ڕێز لە مێسی دەنێت

پێزانینی ئەرجەنتینییەکان بۆ مێسی دوایی نایەت

یاریگا –

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و ئەفسانەی وڵاتی تانگۆ لیۆنیل مێسی لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی وڵاتەکەی شەرەفێکی دیکەی ناوازەی پێدەبەخشرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی tyc sportsـی ئەرجەنتینی لە ئێستادا یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئامادەکاری دەکات تا بەشێوەیەکی بێ وێنە لە بۆنەیەکی تایبەتدا ڕێز لە ئەفسانەی وڵاتەکەی مێسی بنێت بەهۆی سەرکردایەتیکردنی تانگۆ لە بەدەستهێنانی جامی جیهانی قەتەردا.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین کۆبونەوەیەک بۆ مێسی ڕێکدەخات لەگەڵ بەرپرسان و بەشێک لە یاریزانانی 28 یانەی پیشەگەری ئەو وڵاتە و بەیەکەوە خوانێک لەگەڵ مێسیدا دەخۆن.

هەروەها بیرۆکەی ئەم بۆنەیە وەک پێزانین و شەرەفێکی نوێیە بۆ لیۆ، دوای ئەو دەستکەوتە مێژووییەی لە مۆندیالی قەتەر بۆ وڵاتەکەی بەدەستهێنا و توانی سێیەم ئەستێرە بخاتە سەر درێسی ئەرجەنتین.

جیا لەوەش بەپێی هەمان سەرچاوە بەرپرسانی سەرجەم یانەکان ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانن و ئامادەکارییان کردووە تا لەلای خۆیانەوە دیاری تایبەت پێشکەش بە ئەفسانەکەیان بکەن.

جێگای باسە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو بە سەرکردایەتی مێسی توانی لە یاری کۆتایی جامی جیهانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکست بە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بهێنێت و بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا بوونو خاوەنی مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button